کوردستانی
"ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان زیاد دەکات"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان زیاد دەکات، سەڕەڕای ئەو سزایانەی لەیاسا بەركارەكاندا هەن، سزای پێبژاردن دەستنیشان كراوە بۆ ئەو كەسانەی كەمئەندام نین و خۆیان بە كەمئەندام دادەنێن".
كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تەمموزی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كۆمەڵێك مافی نوێ دەستنیشان كراوە، لەبابەتی كاركردنی خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵاكان لە پرۆژەكان و بابەتی وەرزش، كەتواناكانیان تێیدا جێگیركراوە، لەگەڵ زیادكردنی كۆمەڵێك ماف و ئیمتیازاتی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەڕای ئەو سزایانەی لەیاسا بەركارەكاندا هەیە، سزای پێبژاردن دەستنیشانكراوە بۆ ئەو كەسانەی كەمئەندام نین و خۆیان بە كەمئەندام دادەنێن یان هاوبەشی دەكات لەوەی دەیكاتە كەمئەندام، لەنێوان 2 ملیۆن 500 هەزار بۆ 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێن، لەگەڵ سزای یاسا بەركارەكان، پێشتر یاساكە وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە، كەمئەندام ئەگەر مووچەی نەبێت 150 هەزار دیناری پێدەدرا، ئەوەی مووچەی هەبێت 100 هەزار وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر یاساكە جێبەجێ بكرێت رێژەکە زیاتر دەبێت، دەبوایە پەرلەمان بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە بكردایە".
پ.ح