کوردستانی

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر هاتە دەنگ و دەڵێت لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەکرێت.

جێسیکا مەکنیڵتی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە هیچ زیانێک بە باڵەخانە و هیچ کەسێک نەگەیشتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تائێستاش لێکۆڵینەوە دەکەین، دواتر وتەبێژی هاوپەیمانان زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو".
 
 کاتژمێر 11:30 ئەمشەو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 'درۆن' کە بۆمبرێژ کرابوو لە ئاسمانی بنکەی سەربازی ناو فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە.

 

Qaiwan
Qaiwan