کوردستانی

پارێزگاری هەولێر زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردوو دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەکاتی سەردانی بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان دوا و رایگەیاند هەولێر ئارامە و هیچ کێشەیەکی ئەمنیی نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد هێرشەکەی شەوی رابردوو هیرشێکی تیرۆرستی بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لەبارەی ئامانجی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، خۆشناو وتی "وەک دیارە هەولێر ناوەند و چەقی بڕیاری سیاسییە و هەمیشە ئامانجی تیرۆرستان دەبێت".

کاتژمێر 11:30 ئەمشەو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 'درۆن' کە بۆمبرێژ کرابوو لە ئاسمانی بنکەی سەربازی ناو فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan