کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران چوار تەوەر تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و چوار تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 7ی تەمووزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کورستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەو شاندەی حکومەت کە سەردانی پەرلەمانیان کرد، ئەنجامی گفتوگۆ و پرسیار و وەڵامەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەخەنەڕوو.
خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەشێکی ترە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
تاوتوێکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری و بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ئابوری تایبەت بە رێکخستنەوەی باج و رسوومات، لە تەوەرەکانی تری کۆبوونەوەکەن.
ب.م