کوردستانی
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی هەولێر راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند هیچ زیانێکی گیانی بەدوادانەهاتووە و لە داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەخەنەڕوو.
واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاند راپۆرتە سەرەتاییەکان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر دەریدەخەن کە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە لیکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دواتر وردەکاری ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەخەنەڕوو.
کاتژمێر 11:30 ئەمشەو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان 'درۆن' کە بۆمبرێژ کرابوو لە ئاسمانی بنکەی سەربازی ناو فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە.
ب.م