کوردستانی
وەزیری کشتوکاڵ لەبارەی وشکەساڵییەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند ئاستی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازی هەیە، ئاماژە بەوەش دەکات گەرمیان زۆرترین کاریگەری وشکەساڵی لەسەرە.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "بابه‌تی وشکه‌ساڵی له هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی ئێمه کردوومانه له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی تری هه‌رێمی کوردستان جیاوازی هه‌یه، له هه‌ندێک ناوچه به‌ڵێ وشکه‌ساڵی بوونی هه‌یه، له هه‌ندێک ناوچه رێژه‌ییه".
ناوبراو لەبارەی ئەوەی کام ناوچەیە زیاتر کاریگەر بووە بە وشکەساڵی، ئاماژەی بەوەکردووە "گه‌رمیان یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ی که ئاستی رێژه‌ی بارانبارین زۆر زۆر تیایدا که‌مه به‌ڕێژه‌یه‌ک که کاریگه‌ری زۆری کردوه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان، هەروەها رێژه‌یه‌کی زۆر جوتیار تووشی زیان بووه".
روونیشیکردووەتەوە "به‌شێکی پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌رمیان حاڵه‌تی وشکه‌ساڵی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام له سنووری پارێزگای سلێمانی به به‌راورد به ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان زۆر باشتره، دوای ئه‌ویش دهۆک دێت که باشتره تا ئێستا ئه‌و دوو ناوچه‌یه ده‌کرێت بڵێم دیارده‌ی وشکه‌ساڵی تیایاندا که‌متره".
ب.م