کوردستانی
لە پەرلەمانەوە هەوڵی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە یاداشتێکدا 27 پەرلەمانتار داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن لە کۆبوونەوەی سبەینێدا بڕیاردان لە کۆتاییهینان بە لیبڕینی مووچە بخرێتە دەنگدانەوە.
بەگوێرەی یاداشتێک کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە و وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە، 27 پەرلەمانتار داوا دەکەن پەرلەمان لەبارەی لێبڕینی مووچەوە بڕیار بدات.
لە یاداشتەکەدا داوا کراوە لە کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ پینجشەممەدا، تەوەرێک زیاد بکرێت و تێیدا بڕیار لەبارەی بەنایاسایی ناساندنی لێبڕینی مووچە و کۆتایی پیهێنانی بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کۆبوونەوەی پێشوودا بەهۆی هەمان داواکارییەوە گرژی هاتەئاراوە و بەهۆیەوە رێگە لە 16 پەرلەمانتار گیرا بچنە ناو بەشێ دووەمی کۆبوونەوەکە.
ب.م