کوردستانی

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە سبەینێ پێنجشەممە مووچەی 17 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەکرێت.

 چەند رۆژێکە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی کوردستان دەستیپێکردووە و پرۆسەکەش بەشێوەیەکی "خاو" بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا چەندین وەزارەت و دامەزراوە هەن کە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan