گێتی

هاوسەرۆكی هەدەپە: ئامینە ئەردۆغان ژنێكی "قێزەون"ە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسەرۆكی هەدەپە: ئامینە ئەردۆغان ژنێكی "قێزەون"ە
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە هێرشی توندی كردە سەر ئامینە ئەردۆغان، خانمی یەكەمی توركیا و بە "ژنێكی قێزەون" ناویبرد.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان لە بەرانبەر داوایەكی ئامینە ئەردۆغان، هاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كە وتبووی پێویستە گەلی توركیا زیاتر دەست بە خەرجییەكانییەوە بگرێت و ئارامگری زیاتری بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان هەبێت وتی "ئامینە ئەردۆغان، ژنێكی قێزەون"ە.

بوڵدان وتیشی "سیستمی تاكە كەسی لە توركیا گرتنەبەری رێوشوێنی دەستپێوەگرتنی زیاتری خەرجییەكان لە توركیا راگەیاند، ئەمە داوایەكە ئەندامانی كۆشی سەرۆكایەتی ناگرێتەوە و ئەوان لە خۆشترین ژیاندان".

هاوسەرۆكی هەدەپە وتیشی "گەلی توركیا ناتوانێت ئەو كارە ئەنجامبدات، ئەوان دەیانەوێت خەڵكی بەرماوەی ئەوان بخوات، ئەمە ئەوپەڕی قێزەونییە".

"ئەوانەی مانگانە 3-5 مووچە وەردەگرن مافی ئەوەیان نییە رێگە بە خەڵك پیشانبدەن، پارەی زۆری توركیا بۆ مووچەی سوپای ئازادی سوریا و كەسە نزیكەكانی سەرۆك كۆمار دەڕوات و ئەوەش نادادپەروەرییە"، پەروین بوڵدان وای وت".

لەماوەی رابردوودا بەشێك لە راگەیاندنەكانی توركیا وێنەی جانتایەكی ئامینە ئەردۆغانیان بڵاوكردەوە كە بەدەستییەوە بوو و رایانگەیاند نرخەی 50 هەزار دۆلارە، ئەمە لەكاتێكدا رێژەی بێكاری لەو وڵاتە رۆژ لەدوای رۆژ بەرزتر دەبێتەوە.

هاوكات لە چەند رۆژی رابردوودا وێنەی خوانێكی گەورە كە بە چەندین جۆری خواردن رازێنرابووەوە لە كۆشكی هاوینەی ئەردۆغان لە ناوچەی مارماریسی رۆژئاوای توركیا بڵاوبووەوە كە خێزانەكەی ئەردۆغان و ژمارەیەك میوان ئامادەی بووبوون و ئەوەش كاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا".


خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان