کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان زیاتر کام توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
دلسۆز زەنگەنە، بەڕێوبەری رێکخراوی دابین سەبارەت بە توندوتیژەیەکانی بەرامبەر بەژنانی هەرێمی کوردستان و هۆکار و جۆر و چارەسەری ئەو توندوتیژیانە بۆ مەودا میدیا دوا.
دڵسۆز زەنگەنە ئاماژەی بەوەشکرد "پێشتریش توندوتیژی هەبووە بەرامبەر بە ژنان ئەو کاتە خەڵک پێی عەیب بووە باسی بکات، بەڵام ئێستا میدیا پێشکەوتووە و خەڵک وشیارە ئەو کاتە ژن خاوەنی دەسەڵات نەبووە".
سەبارەت بە ئەو توندوتیژیانەی لەهەرێمی کوردستان هەیە بەرامبەر بە ژنان بەڕێوبەری رێکخراوی دابین وتی "ئەو توندوتیژیانە بۆچەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانەش، سەروەر نەبوونی یاسا و دەسەڵات کەمتەرخەمە بەرامبەر بە ژنان وە هەندێک یاسا هەیە پێویستە سزاکانی توندتر بێت نەک بە غەرامەی ماددی یان لێبوردنی گشتی تاوانبار رزگاری ببێت".
دڵسۆز زەنگەنە باسی لەوەشکرد "توندوتیژییەکان زۆر جۆری هەیە لەوەیە توندوتیژی جەستەی بێت یان سوکایەتی بێت یان کوشتن و خۆکوشتن یان دەسترێژی سێکسی بێت، لەهەرێمی کوردستان کوشتن و خۆکوشتن و توندوتیژی جەستەیی زۆرە".
سەبارەت بەو ژنانەی کە لەدەسەڵاتن چیان کردووە بۆ ژن وتی "بەداخەوە ئەو ژنانەی لەدەسەڵاتدان هیچ کارێکی واناکەن کە دۆخی ژن بەرەو باشتر بەرن".
دڵسۆز زەنگەنە لەبارەی ئەو شوێنانەی کە ژنانی تێدا داڵدە دەرێن یاخود شەڵتەرەکانی ژنان ئاماژەی بەوەکرد "لەو شوێنانە هەندێک کات کێشە بۆ ژنان دروست دەکرێت راستە ئەوانە بوونەتە شوێنی حەوانەوەی بەشێک لەژنان، بەڵام ئایا ئەمان تاکەی دەبێت لەوێ بن ئەی نابێت لە شەڵتەرەکان ژن هۆشیار بکرێتەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، هەروەها کۆمەڵێک کێشە هەیە لەشەڵتەرەکان چەند جارێک هەوڵمان داوە بەڵام ئەنجامی نەبووە".
لە کۆتایدا وتی "داوا لە هەموو ژنان دەکەم ئەوانەی لە دەسەڵاتن لەماڵەوەن هەر ژنێک بێت کە با ئیتر وانەکەین بە بەزەیەوە سەیرمان بکرێت، لەبەر ئەوەی ئێمەی ژنان هەموو شتێکمان بۆ دەکرێت، بەڵام ئێمەی ژنان پێویستە بە ئەکادیمی کار بکەین".