کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی شەقڵاوە - هەریر لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتدا روویدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەک کەسی دیکەش برینداربوو.

بەپێ زانیارییەکانی مەودا میدیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 9ی تەموزی 2021 لەسەر رێگەی شەقڵاوە - هەریر رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت (كرۆلا) روویدا.
هەر بەپێی ئەو زانیارانەی بە مەودا میدیا دراوە، لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەک کەسی دیکەش برینداربوون، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

س.س
بیروڕا