عیراقی

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق رایدەگەیەنێت بانگەشەى هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستىپێکردووە و بۆماوەى سێ مانگیش بەردەوام دەبێت.
 
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کاندیدانەى هەڵبژاردنى خولى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کە ناوەکانیان پەسەند کراوە، رێگەیان پێدەدرێت دەست بە بانگەشەى هەڵبژاردن بکەن لە رۆژى 8-7-2021) تاکو کاتژمێر شەشى بەیانى رۆژى 7-10-2021، ئەوەش بەپێى مادەى (22) لە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران.

جێگای ئاماژەیە بڕیارە ل 10ی 10ی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، رۆژى چوارشەممەى رابردووش بەپێى تیروپشک ژمارە بە سەرجەم کاندیدە پەسەندکراوەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران دیاریکرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan