کوردستانی

بوومەلەرزە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بوومەلەرزە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی هەژاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کاتژمێر 6:41 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9ی تەموزی 2021 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.0 پلەی رێختەر لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان روویداوە".

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانی سنوورەکەوە هەستی پێکراوە.


س.س
Qaiwan
Qaiwan