تەندروستی
باشترین كات بۆ خەوتن كەیە؟ پێش ئەوەش ئەم شەش كارە مەكە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خەوتن و هەڵبژاردنی كاتێك بۆی، بۆ تەندروستیی مرۆڤ گرنگە، پێش ئەوەی باس لەو كاتانە بكەین لە شەواندا گرنگن بۆ خەوتن، پێویستە ئاماژە بەوە بدەین دەبێت مرۆڤ خۆی لە ئەنجامدانی ئەو شەش كارە بەدوور بگرێت:
یەكەم: خۆت لە خواردنەوەی قاوە بەدووربگرە ئەویش بەهۆی بوونی پێكهاتەكانی ناوی كە وات لێدەكات خەوت بزڕێت.
دووەم: پێویستە پێش چوونت بۆ سەر جێگەی خەوتن بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر هیچ راهێنانێكی وەرزشیت ئەنجام نەدابێت.
سێیەم: خۆدوورگرتن لە ئاوخواردنەوەی زۆر پێش چوونت بۆ سەر جێگە، راستە خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، بەڵام پێش خەوتن دەبێتە هۆی ئەوەی درەنگ خەوت لێبكەوێت.
چوارەم: بەكارهێنانی ئامێرە تەكنەلۆژییەكانی وەكو كۆمپیوتەر و مۆبایل پێش چوونت بۆ سەر جێگەی خەوتن كارێكی خراپە، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كاریگەریی لەسەر مێشك و چاوت دروستبكات و تووشی درەنگ خەوی ببیت.
پێنجەم: پێش چوونت بۆ خەوتن هیچ جۆرە خواردنێك مەخۆ، ئەوە دەبێتـە هۆی ئەوەی تووشی كەمخەوی ببێت و سكت ئازاری هەبێت.
شەشەم: پێش چوونت بۆ خەوتن خۆت لەو گفتوگۆیانە بەدووربگرە كە دەبێتە هۆی توڕەبوونت، ئەوە وا دەكات بۆ ماوەیەكی درێژ نەتوانیت بخەویت.
ئێستا ئەو شەش كارەمان زانی كەوا پێویستە بەماوەیەك پێش كاتی خەوتن نەكرێن، ئەی كەواتە باشترین كات بۆ خەوتن لە شەواندا كەیە؟
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە؛ باشترین كات بۆ خەوتن بریتی لە كاتژمێر (8:30 بۆ 11)ی شەو.
خ.غ