کوردستانی

رێباز حەملان: کابینەی نۆیەم لە ئاوەدانی بەردەوام بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: کابینەی نۆیەم لە ئاوەدانی بەردەوام بووە
مەودا میدیا-

 یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری ئابووری رایدەگەیەنێت كابینەی نۆ دەستپێكێكی پڕ لە هیوا و ئاڵنگارییەكی گەورەیە لە دوو ساڵدا، ئاماژە بەوەشدەکات حكوومەتی خەڵك و كوردستانە بێ جیاوازی ناوچە و رەنگ و ئاین و زمان خزمەتی كردووە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری ئابووری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی "كابینەی نۆ دەستپێكێكی پڕ لە هیوا و ئاڵنگارییەكی گەورەیە لە دوو ساڵدا، دەرئەنجامی بەرچاو لە ئاست چاوەڕوانیدا لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیدایە كە رای گەیاندبوو".

ئاماژەی بەوەکردووە "رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و رێككەوتن و لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەرئەنجامی ئەو رێككەوتنە دەردەكەوێت، هەروەها چاكسازی و ریفۆرم لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ و خەرجی و هەمووی بۆ گەل و پەرلەمان خرایەڕوو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو كابینەیە لە ئاوەدانی و بەردەوامبوون لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و شەقام و پرد و نەخۆشخانە و كارگە و وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی كار لە كەرتی تایبەت بەردەوامە، هەروەها گرنگیدان بە كشتوكاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و گەشتیاری، دروستكردنی سایلۆ و وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ و پڕۆژەی نوێی گەشتیاری بووە".

ناوبراو نووسیویشیەتی "حكومەتی خەڵك و كوردستانە بێ جیاوازی ناوچە و رەنگ و ئاین و زمان خزمەتی كردووە، بەردەوام بووە لە كۆڵنەدان تا دوو ساڵی تر، تەواوی كارنامەكە جێبەجێ دەكرێت، چونكە كاپتنی ئەم كاروانە خاوەن بڕیار و بە ئیرادە و نیشتمانپەروەر و ماندوونەناسە".

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ‌ شەممە 10ی تەموزی 2021 دوو ساڵ بەسەر پێكهێنانی‌ كابینەی‌ نۆیەمی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی تێپەڕ بوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن