تەندروستی
هەواڵێكی خۆش بۆ ئەوانەی حەزیان لە خواردنی پەتاتەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە ریزبەندی خواردنە زیانبەخشەكاندا دانرابوو، لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوت پەتاتە خواردنێكی تەواو بەسوودە و مرۆڤ دەتوانێت بەدرێژایی ژیانی تەنها پەتاتە بخوات و جەستەیشی بە باشی دەمێنێتەوە.
توێژینەوەكە لەلایەن شارەزایان لە پەیمانگەی جێمس هۆتۆن بۆ توێژینەوەی زانستی لە سكۆتلەندا ئەنجامدراوە، دەرئەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە خواردنی پەتاتە بەشێوەیەكی رۆژانە مرۆڤ لە مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و لەدەستدانی تواناكانی مێشك و بیركردنەوە دەپارێزێت.
ئەو شارەزایانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو "بەهۆی فرەیی مادەكان لە پێكهاتەی پەتاتەدا وەكو كارۆتین و بۆلیفینۆل خواردنی پەتاتە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بەرگریی جەستە".
خ.غ