کوردستانی

دواین زانیاری سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی شەوی هەینی رابردوو چەکدرانی داعش حەوت هاوڵاتیان لەسەر رێگای ناحیەی قەرەتەپە-جەبارە رفاند بۆ رۆژی دواتر تەرمی یەکێک لە درفێندراوەکان دۆزرایەوە.

ئامانج عەبدولرەزاق، لێپرسراوی کۆمیتەی رێکخستنی جەبارەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی ئەو کەسانەی کە رفێندراون 7 کەس دەبێت نازانرێت بۆ کوێ رفێندراون تەنها تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی کوژراوە خەڵکی قەرەتەپەیە و ساڵی رابردوو چەکداری حەشدی شەعبی بووە لە جەباریە".

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو شەش کەسەی دیکەش وتی "تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە و نازانرێت بەرەو کوێ رفێندراون".

Qaiwan
Qaiwan