تەندروستی
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ئاماری تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئامارێکی نوێی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا له سلێمانى، ساڵانه سێ هه‌زار كه‌س تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن.
له ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى هیواى تایبه‌ت به تووشبووانى شێرپه‌نجه هاتووه "له ماوه‌ى ساڵێكدا، سێ هه‌زار كه‌س تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بوون له جۆره جیاوازه‌كانى".
باس لهوهشكراوه "مانگانه 280 كه‌س تووشى نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن و له نه‌خۆشخانه تۆمارده‌كرێن وه‌ك تووشبووى شێرپه‌نجه، هه‌فتانه 130 كه‌س و رۆژانه‌ش 20 كه‌سى نوێ تۆمارده‌كرێن".
له ئاماره‌كه‌ى نه‌خۆشخانه هاتووه "ئه‌وانه‌ى تووشده‌بن، ته‌نها هاوڵاتیی سلێمانى و هه‌رێم نین، بگره هى هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێم و عیراقیشن".
ع
بیروڕا


