عیراقی
سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عیراق ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر بەشدارى نەکردنى لە هەڵبژاردنى داهاتووى عیراق راگەیاند و وەزیرەکانى لە حکومەتەکەی کازمی کشاندەوە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند "بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکەین و وەزیرەکانمان لە حکومەت دەکشێنینەوە و خۆم بەری دەکەم لەوانەی لە حکومەتی ئێستای عیراق و کابینەی داهاتوودا دەبن، چونکە هەموویان گەندەڵکارن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "من خۆم لە بەرپرسیاریەتی نادزمەوە، بەڵام دەزانم پیلانێک لە ئارادایە، بۆ زەلیلکردنی عیراقییەکان و نابێ دۆخی عیراق وەک سوریا و ئەفغانستان لێ بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بڕیارە لە مانگی 10ی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، هەرچەندە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی عیراق پێیانوایە دۆخی عیراق سەقامگیر نییە بۆ هەڵبژاردن.
ر.ر