کوردستانی

سلێمانی؛ هاوڵاتییەک کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ هاوڵاتییەک کوژرا
مەودا میدیا-

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، پاسەوانی گەنجینەیەک لە هوانەی شاری سلێمانى دوای ئەوەی بە فیشەک بریندار دەکرێت گیانلەدەست دەدات.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ى تەمووزى 2021 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کەسەی کوژراوە خەڵکی رۆژهەڵاتى کوردستانە و لە یەکێک لە گەنجینەکانى هوانەی شاری سلێمانی پاسەوان بووە، رۆژى چوارشەممە تەقەى لێ دەکرێت و فیشەکێک بەر قاچی دەکەوێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانلەدەستدا".

 ئەوەشی روونکردەوە، ئەو هاوڵاتییە ناوى رێبین رەحیمە و لەدایکبووى 1972 و خێزاندارە.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دواى تەواوبوونى مەراسیمى پرسەکەى وتە لە هاوسەرەکەى وەردەگیرێت.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan