کوردستانی

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

هاتوچۆی هەولێر ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان لە رۆژانی  18 و 19ی ئەم مانگە، مامەڵەکانیان دەکەوێتە دوای جەژن بەهۆی پشوو لەو دوو رۆژەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "سەرجەم هاوڵاتییان و سەردانیکەرانی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی لە رۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە سەرەی تاقیکردنەوەیان بۆ دانرابوو و بەهۆی ئەوەی ئەو دوو رۆژە کرایە پشووی فەرمی، بۆ قەرەبووی سەرەکانیان دەتوانن لەدوای جەژن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجامبدەن".

هاتوچۆی هەولێر جەختی لەوەش کردووەتەوە، هەر کەسێک لە بەرواری دیاریکراوی خۆی نەیەت، لە سووتانی سەرەکەی خۆی بەرپرسیار دەبێت.

 هاتوچۆی هەولێر خشتەی کاتی قەرەبووی بەم جۆرە داناوە، ئەو کەسانەی لە رۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگە، کاتی تاقیکردنەوەیان بۆدیاریکرابوو لە کاتژمێر هەشت تاوەکو نۆ دەبێت لە رۆژی 25ی تەمووزدا سەردانی هاتوچۆ بکەن و ئەو کەسانەش کاتی تاقیکردنەوەکەیان لە نۆ بۆ 10 دایە با 26ی تەمووز سەردانی هاتوچۆ بکەن و هەروەها ئەو کەسانەی لە 10 بۆ 11دایە با لە 27ی تەمووزدا سەردانیان بکەن و ئەوانەش کە لە کاتژمێر 11 بۆ 12 و 12  بۆ یەکدایە با لە رۆژانی 28  و 29ی تەمووزدا سەردانمان بکەن.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan