کوردستانی
یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای دێلتا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، یەکەم حاڵەتی جۆری کۆرۆنای دێلتا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، یەکەم حاڵەتی جۆری کۆرۆنای دێلتا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تەمووزی 2021 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بەگوێرەی راپۆرتی هەفتانە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە، بەراورد بە چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا، لە رووی تووشبوون و مانەوە و لە نەخۆشخانە و چاودێری چڕ دوو هێندە زیادیکردووە".
باسی لەوەشکرد "وەک وەزارەتی تەندروستی نیگەرانین لەوەی ئێستا هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان ماسک نابەستن و خۆیان لە کۆرۆنا ناپارێزن داواکارین جارێکی دیکە هەموومان رێکار و رێنماییەکان جێبەجێ بکەین، چونکە مەترسییەکە بۆ سەر هەمووانە".
ر.ر