کوردستانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شاری هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تەمووزی 2021 سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گەڕەکی مامۆستایانی زانکۆی دوو نزیک کۆلێژی یاسا و رامیاری، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، بەڵام دوو کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بە سووکی بریداربوو.

روونیشیکردەوە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە پیاوێکی لەدایکبووی ساڵی 1977 و مێردمنداڵێکی لەدایکبووی ساڵی 2007 هەروەها کچێکی تەمەن چوار ساڵایش برینداربووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خێزانە بە رەچەڵەک عەرەبن و خەڵکی پارێزگایەکی عیراقن و وتیشی "بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوەکردووە".

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan