گێتی

تاڵیبان پێشنیازی سێ مانگ ئاگربەست دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاڵیبان پێشنیازی سێ مانگ ئاگربەست دەکات
مەودا میدیا-

دانوستکارێکی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، تاڵیبان پێشنیازی سێ مانگ ئاگربەستی کردووە، لە بەرانبەر ئەوەشدا داوایکردووە 7000 بەندکراوی تاڵیبان ئازاد بکرێن.

نادر نادری، دانوستکاری حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند "تاڵیبان پێشنیازی سێ مانگ ئاگربەستی کردووە لە بەرانبەریشدا داوایکردووە 7000 بەندکراوی تاڵیبان ئازاد بکرێن و رابەرەکانی لە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکان لاببرێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو داوایەی تاڵیبان دوای ئەوە هات پاسەوانانی سەر سنوور گازی فرمێسک رژێنیان رشتووە بۆ بڵاوەپێکردنی سەدان هاوڵاتی ئەفغانی کە دەیانویست سنووری ئەفغانستان ببڕن و بچنە ناو خاکی پاکستانەوە.

لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بزووتنەوەی تاڵیبان بەردەوام لە پێشڕەویدان و دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتەکەیاندا گرتووە.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان