گێتی
ئەردۆغان: ئاڵامان ناكه‌وێت و بانگمان ناوه‌ستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا سپاسی ئەو سەربازانەی وڵاتەکەی کرد کە لە شکستپیهێنانی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016دا رۆڵیان هەبووە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا یادی هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ی کردەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "به سوپاس و ستایشه‌وه یادی ته‌واوی ئه‌و قاره‌مانانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه به گیانی خۆیان له 15ی ته‌مووزدا په‌ندیان به‌و ناپاكانه دا كه هه‌وڵیان ده‌دا وڵاته‌كه‌مان به چۆكدا بێنن".
سەرۆک کۆماری تورکیا وەکو ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی وڵاتەکەی لەدوای هەوڵی کودەتاکەوە وتی "ئاڵامان ناكه‌وێت و بانگمان ناوه‌ستێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سه‌ربازه‌كانمان كه له پێناو پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمان سنگی خۆیان دایه به‌ر گولـله، نه‌مرن".
رێککەوتی 15ی تەمووزی ساڵی 2016 لە تورکیا هەوڵی کودەتا دراوە و لە هەوڵەکەدا زریپۆش و فڕۆکە بەکارهات، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو.