کوردستانی
جەمیل بایك: چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی كاك مەسعودین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە دەڵێت مەسعود بارزانی بەڵێنی داوە نەهێڵێت شەڕی براكوژی رووبدات و ئەوەش بۆ ئەوان پیرۆز و گرنگە، ئەوەش دەڵێت كەجەكە ئامادەی هەموو كارێكە لەپێناو روونەدانی شەڕ.
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ستێرك تیڤی وتی "هەندێک کەس چوون لەگەڵ بەڕێز بارزانی چاوپێکەوتنیان کردووە و بەڕێز بارزانی پێیانی وتوون کە لەسەر بەڵێنەکەی پێشووی خۆیەتی، ئەگەر بەمشێوەیە بێت گرنگ و پیرۆزە و ئێمە پێی دڵخۆشین".
وتیشی "دەمانەوێت ئەم بەڵێنە جێبەجێ بکرێت، ئەو بەڵێنە بۆ ئێمە بەنرخ بوو و هێشتاش خاوەن نرخە و با هەموو کەسێک لەمە تێبگات، ئێمە بانگەوازی و داواکارییەکانی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان، هۆنەرمەندان و زۆر لایەنی بەڕێز بۆ خۆمان دەکەین بە بنەما و وەکو راسپاردە چاوی لێدەکەین، بە هیچ شێوەیەک ئامانجی ئەوەمان نییە کە لە بەرانبەر پارتی دیموكراتی كوردستان شەڕ بکەین، مادام کە کاک مەسعود وتوویەتی لەسەر بەڵێنەکەی خۆیەتی، ئەو کاتە پێویستە بەڵێنەکەی بەجێبهێنێت، بەمشێوەیە هەموو گومانەکان لەناودەچن، ئێمە ئامادەین تا ئەو بەرپرسیارێتییەی دەکەوێتە ئەستۆمان جێبەجێ بکەین".
جەمیل بایك ئاماژەی بەوەشكردووە "لەسەر ئەو بڕوایەین کە بەڵێنەکان جێبەجێ بکرێن و هەوڵ بۆ بەجێکردنی هێزەکان رابووەستێت، ئەگەر وا بکرێت هەموو کێشەکان لە رێگەی دیالوگەوە چارەسەر دەبن".
خ.غ