تەندروستی
تێستی پشكنینی کۆرۆنای دێلتا گەیشتە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تێستی تایبەت بەپشكنین و دیاریكردنی جۆری كۆڕۆنای دێلتا گەیشتە سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە سلێمانی.
لەبارەی تێستی تایبەت بەپشكنین و دیاریكردنی جۆری كۆرۆنای دێلتا تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بە پشكنین و دیاریكردنی جۆری گۆڕاو لە كۆڤید 19 كە بە دێلتا ناسراوە بۆ سەنتەری پشكنینی كۆڤید لە سلێمانی، دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ دیاریکردنی ئەو جۆرەی کۆرۆنا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ 17ی تەمووزی 2021 لەلایەن تیمی پشكنینی كۆرۆنا لە سەنتەری دەستنیشانكردنی كۆرۆنا كاری لەسەر بكرێت.
ر.ر
ر.ر