گێتی
پێش ئەوەی وەكو سەرۆك كۆماری ئێران دەستبەكاربێت، ئەمەریكا سزای دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیناتۆرێكی كۆماری پرۆژە یاسایەكی بۆ سزادانی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ئامادەكردووە و رەخنەی ئەوەش لە جۆو بایدن دەگرێت كە دەیەوێت سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێران لاببات.
تید كروز، سیناتۆری پارتی كۆماری لەبارەی پرۆژە یاساكەیەوە وتی "عەلی خامنەیی توندوتیژیی بەكاردەهێنێت و رێبەرێكی گەندەڵە بەرانبەر گەلەكەی، هەروەها ئیبراهیم رەئیسی بەرپرسیارە بەرانبەر كوشتنی دەیان هەزار ئێرانیی بێتاوان".
ئەو سیناتۆرە ئەمەریكییە دەڵێت "پێویستە ملەكچی هێزی سزاكانی ئەمەریكایان بكەین، هەروەها چالاكییە شەڕانگێزییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووەستێنین".
لەگەڵ تید كروزدا و بۆ پەسندكردنی پرۆژە یاساكە هەریەك لە ماركۆ رۆبیۆ، تۆم كۆتن و لیندزی گراهام و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەش هەن.
لەگەڵ هەڵبژاردنیدا وەكو سەرۆك كۆماری ئێران، رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لێكۆڵینەوەی لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بەرانبەر ئەو تاوانانەی بەرانبەر خەڵكی ئێران كردوونی.
رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی جەختی لەسەر ملكەچپێكردنی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسییەكانی "تاوانكردن بەرانبەر مرۆڤایەتی" و سەركوتكردنی توند"ی مافەكانی مرۆڤ كردەوە.
ئەو رێكخراوە باسی لەوەشكردووە ئیبراهیم رەئیسی ئەندامی "لیژنەی مەرگ"ە كەوا چالاكییەكانی بریتین لە سەرنوگومكردنی و لەسێدارەدان لە دەرەوەی بڕیاری دادگا بەرانبەر هەزاران ئێرانی بێتاوانی دەستگیركراو.
خ.غ