گشتی
بەهۆی رەخنەگرتنی لە فیلمی كودەتا، پۆلیسی توركیا كچە چالاكوانێكی دەستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی توركیا كچە چالاكوانێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دەستگیركرد ئەویش بەهۆی ئەوەی رەخنگرتنی لە فیلمی "كاتی بەرەبەیانی 15/7" كە باس لە كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا دەكات.
بێنار كاراجوز كە بە "بوجا"ش ناسراوە چەندین جاری دیكەش دەستگیركراوە لەلایەن پۆلیسەوە، بەڵام ئەمجارەیان گرتنەكەی جیاوازە و بەهۆی رەخنەگرتنییەوەیەتی لەو فیلمەی لەسەر كودەتاكەی رۆژی 15ی تەمووزی ساڵی 2016 بەرهەمهێنراوە.
بوجا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی فیلمەكەوە كە تیایدا سەربڕینی سەربازانی توركیا بەشێوەیەكی دڕندانە پیشاندەدات و بەكارێكی ترسناكی دەزانێت، رەخنەی توندی لە دەسەڵات و ئامادەكارانی فیلمەكە گرتووە.
لە شەوی كودەتاكەدا سەدان سەرباز بە فەرمانی فەرماندەكەیان بەرەو پردی بۆسفۆر كەوتنەڕێ بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی هێرشێكی تیرۆریستی، بەڵام لە بەرانبەردا خەڵكێكی مەدەنی زۆر هێرشیكردە سەریان و دەیانی لێ كوشتن و سەربڕین.
بەپێی چەندین بەڵگە كەوا كەسە نزیكەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا خستوویانەتەڕوو، كودەتاكە پیلان و پلانی ئەردۆغان و حكومەتەكەی بووە بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە دەسەڵاتی خۆیان زیاتر بچەسپێنن.
خوێندكارانی ئەكادیمیای عەسكەری فەرمانیان پێدەكرێت بەرەو پردی بوسفۆر بڕۆن بە ئامانجی رێگریكردن لە هێرشێكی تیرۆریستی، لەلایەكی دیكەوە لەلایەن كەسە نزیكەكانی ئەردۆغانەوە چەك بەسەر لایەنگرەكانیدا دابەشكرابوو، كاتێك هاتنی سەربازەكان بینرا و هەواڵی كودەتا بڵاوبووەوە، ئەردۆغان لە رێگەی تەلەڤزیۆنەوە داوای هاتنە سەر شەقامی خەڵك و رووبەڕووبوونەوەی كودەتاكەی كرد و بەو شێوەیەش شەڕ لەنێوانیاندا روویدا.
دیمەنەكە وابوو كە تا یەك دوو ساڵی دواتریش زۆرینەی خەڵكی توركیا بڕوایان كرد بەشێكی سوپای توركیا كودەتای كردووە، بەڵام بەپێی قسەی كەسە نزیكەكانی ئەردۆغان لەناویاندا سادات پیكەر "كودەتاكە رێكخراو بووە و ئامانجی سیاسی هەبووە".
خ.غ