تەندروستی
هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتیان لەبارەی پەتایەکی مەترسیدارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تای خوێنبەربوون یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، پزیشکێکی ڤێترێنەریش دەڵێت "تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە".
تای خوێنبەربوون یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، پزیشکێکی ڤێترێنەریش دەڵێت "تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە".
زانا حەمید، پزیشکی ڤێتەرنەری لەبارەی هۆکای تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و شێوازی گوازستنەوەی بە مەودا میدیای راگەیاند "تای خوێنبەربوون ڤایرۆسی RNA سەرچاوەکەیەتی و ئەو ڤایرۆسە لە ئاژەڵاندا سەر هەڵدەدات و لە رێگای لیک و خوێن و گۆشەتەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، و زۆر جار دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسەی تووشی دەبێت".
روونیشیکردەوە "یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە مێرووەکانە، بەتایبەت مێروی (گەنە) و هەروەها لە رێگای لیکی ئاژەڵ و خوێنیشەوە دەگوازرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن لە بەرکەوتنیان بە ئاژەڵان و بەتایبەت لە ئێستادا کە نزیک دەبینەوە لە جەژنی قوربان جەختیشیکردەوە، پێویستە لەکاتی خواردنی گۆشتدا زۆر بە باشی بشۆردرێتەوە و بکوڵیندرێت.
باسی لەوەشکرد، گواستنەوەی ڤایرۆسەکە زۆر خاوە و لە رێگای هەناسەدانەوە ناگوازرێتەوە.
ئەوەش لە دوای ئەوەدێت وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی 8 کەسی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە دوو هەفتەدا راگەیاند، سێ تووشبوویان لە پارێزگاکانی کەرکووک و زیقاربوون و گیانیان لەدەستداوە.
ر.ر