وەرزش

میسی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت
مەودا میدیا- سەباح خضر

لیونیل میسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری مێژووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تا دێت هەوادار و لایەنگری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاد دەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا میسی توانی نازناوی کۆپا ئەمریکا بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەدەست بهێنێت. پاش ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی بەرازیلییان بردەوە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام.

دوای ئەو نازناوە میسی دڵخۆشی خۆی دەربڕی و جگە لەوەش چەندین وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاوکردۆتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

یەکێک لەو وێنانەی کە لیونیل میسی بڵاویکردۆتەوە وێنەیەکە لەگەڵ جامی کۆپا ئەمریکا کە توانیویەتی نزیکەی 19.84ملیۆن لایکی بۆ بێت، بەمەش پێش ژمارەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتووە کە 19.81ملیۆن لایکە، وێنەیەکی رۆنالدۆ لەگەڵ ئەستێرەی کۆچ کردوو دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنایە.

میسی و رۆناڵدۆ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن