گێتی

خواردنەوە كحولییەكان كێشە دەخاتە نێوان دوو پارتی توركیاوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوە كحولییەكان كێشە دەخاتە نێوان دوو پارتی توركیاوە
مەودا میدیا-

بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا سەركردەیەكی پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە، كوپێك خواردنەوەی كحولی بەدەستییەوەیەتی، بووەتە جێگەی باسوخواس و گفتوگۆی نێوان لایەنگرانی ئەو پارتە و پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپە و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

چیتین بوزكورت، سەرۆكی شارەوانی ناوچەی دیفریكە كە سەر بە پارتی گەلی كۆماری- جەهەیە لە ویلایەتی زونگوالدك لە باكووری توركیا، لەسەر مێزێكی خواردنەوە كحولییەكان لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی دانیشتووە و كوپێك خواردنەوەی بەدەستەوەیە و گرتەیەكی لێ تۆماركراوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە.

بوزكورت كە لەو ئاهەنگەدا ئامادەبووە قسە بۆ هاوڕێكانی دەكات و دەڵێت "ئێوە زۆر دڵخوشن، ئەگەر ئێستا سەرۆكی شارەوانییەكەتان لە پارتی داد و گەشەپێدان یان پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە بووایە، لە مزگەوت دەبوون نەك لێرە".

ئەو وتانەی بوزكورت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەكارهێنەرانی تۆڕەكەی بۆ چەندین بۆچوون و بەشی جیاواز دابەشكردووە.

پێشتریش وەلی ئەگبابا، جێگری سەرۆكی جەهەپە رەخنەی لەو بڕیارەی حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان گرتبوو كەوا لەماوەی 3 هەفتەی قەدەغەكردنی هاتوچۆدا بەهۆی بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانی قەدەغەكردبوو.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان