گشتی
ئەو کەسەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەر دەکرد بە نەخۆشی گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو نیگارکێشەی کاریکاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دەکرد لە تەمەنی 86 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە گیانیلەدەستدا.
كورت ڤیسته‌رگارد ئه‌و نیگارکێشەیە کە به‌هۆی ئه‌و وێنه كاریكاتێراییانه‌ی له‌سه‌ر به‌ها پیرۆزییه‌كانی ئاینی ئیسلام كێشابووی، گێژاوێكی بۆ وڵاته‌كه‌ی درووست كرد، له‌لایه‌ن موسڵمانانی جیهانه‌وه دانیمارك رووبه‌ڕووی ره‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردن بووه‌وه.
خێزانی ڤیسته‌رگارد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ڤیسته‌رگارد ماوه‌یه‌كی زۆر بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند لە خەودا گیانیلەدەستدا.
ئه‌و كاریكاتێریسته 12 كاریكاتێری له‌سه‌ر (محەمەد پێغه‌مبه‌ری ئیسلام) دوردی خوای لیبێت له رۆژنامه‌ی "یولاندس پۆستن" به ناوی "روخسای محمد" بڵاوكرده‌وه، ئه‌مەش كاردانه‌وه و توڕه‌بوونێكی فراوانی لەلایەن موسوڵمانان و وڵاتانی ئیسلامی لێكه‌وته‌وه.
ڤیسته‌رگارد له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له رۆژنامه‌ی یولاندس پۆستن كاری كردووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌ش كێشه‌كی زۆری بۆ درووست كرد، له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا به ناچاری له ژێر چاودێری و پاسه‌وانی پۆلیس له شوێنێكی نهێنیدا ده‌ژیا، له ساڵی 2010 پۆلیسی دانیماركی گه‌نجێكی سۆماڵی (ته‌مه‌ن 28 ساڵ) به چه‌قۆوه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد ، كه هه‌وڵیدابوو ڤیسته‌رگار بكوژێت.
ر.ر