تەندروستی

سوودە گرنگەکانی چەرەسات بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە گرنگەکانی چەرەسات بۆ تەندروستی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی هاتنی جەژنەوە زۆرینەمان وەکو نەریتێک پەنا دەبەینە بەر خواردنی چەرەسات، بۆیە گرنگە بزانین کە خواردنی چەرەسات سوودەکانی چییە، بەڵام لەکاتێکدا کە زۆرخۆری تێدا نەکەین، سوودەکانی چەرەسات بریتین لە:

- ناوکە کولەکە، بڕێکی زۆر لە ڤیتامین A و E تێدایە کە سوڕی خوێن چالاک دەکات و بۆ پێست بەسوودە.

- بادەم، بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن بەسوودە و کالۆری دادەبەزێنێت و کێشی لەش هاوسەنگ دەکات.

- گوڵەبەڕۆژە، رێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینی تێدایە کە گرنگە بۆ ماسولکەکان.

- فستق، رێژەیەکی باش لە چەوری بەسوود و تایبەت بەخۆی تێدایە کە گرنگە بۆ جەستە و وادەکات کە زوو هەست بە تێربوون بکەیت و کێشی لەش دادەبەزێنێت.

- گازۆ، بڕێکی تەواو لە ئاسنی تێدایە و رێگری لە کەمبوونەوەی دەگرێت لە جەستەدا و وزەیەکی زۆری تێدایە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی مێشک.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن