عیراقی

عیراق؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق؛ ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە
مەودا میدیا-

ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند، له‌ ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو‌ 59 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 8922 تووشبووی نوێی دیكه‌ تۆماركراون.

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 8922 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.510.517 .

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 7613 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 59 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەشت كه‌سییان له‌ هه‌ولێر، پێنج كه‌س له‌ سلێمانی، سێ دیكه‌شیان له‌ دهۆك بوون.

 لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسینیش گه‌یشته‌ 1.184.145 .

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان