عیراقی

عیراق رێکارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا توند دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 عیراق رێکارەکانی خۆپارێزی دژی کۆرۆنا توند دەکاتەوە
مەودا میدیا-

 لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانی عیراق بڕیاریدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند بكرێنه‌وه‌ و ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕ‌ێژه‌ی 50% كه‌مبکاتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تەمووزی 2021 لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌دا بڕ‌یاردراوه‌ له ‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێنه‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌وامی فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانیش به‌ڕ‌ێژه‌ی 50% كه‌مبكرێته‌وه‌.

 هاوکات لیژنه‌كه‌ بڕ‌یاریشداوه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی توند بكرێنه‌وه‌ و سزای سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه‌ ده‌مامك نابه‌ستن، هه‌روه‌ها رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌مۆڵ و دوكان و شوێنه‌ گشتییه‌كان بگیرێته‌به‌ر كه‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێناكه‌ن.

 لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رادەسپێرین به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان