عیراقی
شاندێکی باڵای عیراق گەیشتە ئەمەریکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته واشنتنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دیالۆگی نێوان هه‌ردو وڵات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی تەمووزی 2021 فوئاد حسێن به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشتوه‌ته واشنتن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی چواره‌می دیالۆگی ستراتیژی واشنتن و به‌غدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "شاندی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن ده‌بێت، شاندی ئه‌مەریكاش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ده‌بێت و ده‌ست به‌گفتوگۆكان ده‌كه‌ن".
باسی لەوەشکردووە، گه‌ڕی چواره‌می دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا ئاماده‌كاریه‌ك ده‌بێت بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ ئه‌مەریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاره 26ی ئه‌م مانگه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته واشنتن، زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامبدات.
ر.ر