عیراقی
مۆبایلەکەی بەرهەم ساڵح هاککراوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مەریكیدا هاتووە به‌رنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی سه‌رۆك كۆمارى عیراق و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ده‌كات، باس لەوەش دەکرێت ئه‌و به‌رنامه‌یه كه له‌نێو ته‌له‌فۆنی مۆبایلدا جێگیر ده‌كرێت، سیخوڕی به‌سه‌ر زانیارییه كه‌سییه‌كاندا ده‌كات.
نزیکەی 50 هه‌زار كه‌س مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سیخوڕییان به‌سه‌ره‌وه كرابێت كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌نێو ئه‌و لیسته‌دان و ناویان هاتووە، مەودا میدیا چەند جارێک پەیوەندی بە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عیراقەوە کرد وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.
لەو راپۆرتەی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مەریكی ئەوەش هاتووە کە له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی پێگاسۆسی ئیسرائیلییه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر مۆبایلی بەشێک لە سەرۆکەکانەوە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن نووسینگەی بەرهەم ساڵحەوە ئەم هەواڵە رەتنەکراوەتەوە.
ک. ر