تەندروستی
دەزانیت دوو نیشانە دیارەكەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كامانەن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی دەداتە خەڵكی شاری سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی بڵابوونەوەی جۆرە نوێیەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت زیاتر خۆتان بپارێزن و پێكوتەی ڤایزەر بەكاربهێنن.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت "تادێت ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو زیادبوون دەچێت".
ئەوەشی وت "دوو نیشانەی دیاری جۆرە نوێیەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتین لە ئازاری گەدە و هەڵامەت، ئەگەر ئەو دوو نیشانەیەتان تیادا دەركەوت، ئەوا بەزووترین كات سەردانی كلینكە راوێژكارییەكانی سەرچنار و فریاكەوتنی سلێمانی بكەن".
خ.غ