ئابووری

هەواڵێکی ناخۆش لە وەزیری داراییەوە بۆ مووچەخۆران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی ناخۆش لە وەزیری داراییەوە بۆ مووچەخۆران
مەودا میدیا-

وەزیرى دارایى و ئابوورىی حکومەتى هەرێمى کوردستان روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت.  

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ى تەمووزى 2021  ئاوات شێخ جەناب،  وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەى لێبڕینى مووچەوە رایگەیاند "بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە مووچەخۆرانی دابوو، هەرکات بودجەی پێویست لە بەردەست بوو، لێبڕینی مووچە هەڵدەگیرێت".  
  
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بوو، راستگۆیانە بردیەسەر کە بەڵێنی دابوو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت لێبڕین ناهێڵێت".  
  
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەوە هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاراستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان". 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت" بە پێی روونکردنەوەکەی وەزیری دارایی بێت، پێناچێت بۆ مانگەکانی داهاتوو مووچە بێ لێبڕین دابەشبکرێت.

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان