گێتی
تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆسەر کاروانێکی سەربازی وڵاتەکەیان لە رۆژئاوای کوردستان دوو سەربازیان کوژراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە هێرشێکدا کە لەلایەن یەپەگەوە ئەنجامدراوە دوو سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەش لە شوێنی رووداوەکە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدراوە.
بەپێی زانیارییەکان کاروانە سەربازییەکەی سوپای تورکیا لە دەوروبەری مەنبەج کراوەتە ئامانج و تورکیا راستەوخۆ یەپەگەی تۆمەتبارکردووە.
ئەگەرچی یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە” بەشێکن لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، بەڵام تورکیا هەمووکات بە یەپەگە/پەکەکە ناویان دەهێنێت.
سوپای تورکیا لەماوە چەند ساڵی رابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنی دژی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و ئێستا بەشێک لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بە دەست سوپای تورکیا و ئەو گروپانەن کە لە تورکیاوەیە نزیکن.
ر.ر