کوردستانی

زانکۆی سلێمانی بە پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێم دەستنیشانکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سلێمانی بە پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێم دەستنیشانکرایەوە
مەودا میدیا-

بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی  وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە بۆ شەش مانگی یەكەمی 2021 راگەیەندرا، بۆ جارێكی دیکە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشان كرایەوە، بە ڕیزبەندی (5) لە ئاستی عیراق ریزبەندی (3139) لە ئاستی جیهان، دەستنیشانكراوە.

لە ریزبەندی  وێبۆمیتریكس بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020 زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستانی بە پلەی یەكەم دێت، لە سەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، ئەمە لە كاتێكدا لە ساڵی رابردو لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی شەشەمدابوو، بەوەش پلەیەكی تر بەرزبووەتەوە.

ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و سالانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan