گێتی

بەرزترین پلەی پێوانەییە.. لەماوەی هەفتەیەكدا 430 كەس لە ئەمەریكا كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرزترین پلەی پێوانەییە.. لەماوەی هەفتەیەكدا 430 كەس لە ئەمەریكا كوژراون
مەودا میدیا-

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەرزترین پلەی پێوانەیی لە قوربانیدان بە توندوتیژیی بەهۆی چەكەوە تۆماركرد كە ژمارەیان گەیشتە 430 كوژراو لەماوەی هەفتەیەكدا، ئەوەش بەرزترین تۆمارە لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا.

بەپێی تۆمارێكی دەرچوو لە رێكخراوی "تۆماری توندوتیژیی چەكداری"ی ئەمەریكی كە رێكخراوێكی قازانج نەویستە و چاودێری رووداوەكانی كوشتن بەهۆی چەكەوە دەكات هاتووە "بەلایەنی كەمەوە 915 رووداوی فیشەك تەقاندن لەسەر ئاستی ئەمەریكا روویداوە لەنێوان 17 و 23ی تەمووز، كە ئەوەش دەكاتە تەقاندنی یەك فیشەك لەماوەی 12 خولەكدا".

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە ئەو رووداوی تەقەكردنانە بووەتە هۆی "كوژرانی 430 كەس و برینداربوونی 1007 كەس، كە ئەوەش بەرزترین تۆماری قوربانییە بەهۆی چەكەوە لەماوەی دوو دەیەدا".

ماریك براینت، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوەكە دەڵێت "ئەو تۆمارە ئاماژە بە كێشەیەكی گەورە و ماوەدرێژ دەكات ئەویش ئەوەیە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی دەترسن لە چوونیان بۆ سەنتەرەكانی بازاڕكردن و ئامادەبوونیان لە پاڵەوانێتییەكانی بەیسبۆڵ بەهۆی روودانی تەقەكردنەوە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە "روودانی تەقەكردن لە شوێنە گشتی و كراوەكاندا لەلایەن تاوانكارەكانەوە كارێكی زۆر خراپە بەتایبەت لە شیكاگۆ"، روونیشیكردووەتەوە "لە پشووی كۆتایی هەفتەدا پێنج پیاو كوژراون بەو هۆیەوە".

لە ساڵێ‌ رابردوودا رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "43 هەزار رووداوی پەیوەندیدار بە توندوتیژیی چەكدارانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا روویانداوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "ساڵی‌ 2020 خوێناویترین ساڵ بوو بەراورد بە 20 ساڵی رابردوو".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان