گێتی

دوای شكستهێنانی لە كوشتنی باوكی، چەكدارێك بە دوو فیشەك دایكی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای شكستهێنانی لە كوشتنی باوكی، چەكدارێك بە دوو فیشەك دایكی كوشت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی 13 فیشەكی گرتە باوكی و لە كوشتنی شكستیهێنا، چەكدارێكی حوسییەكانی یەمەن بە دوو فیشەك دایكی خۆی كوشت.

بەپێی كەناڵی ئەلحەدەس چەكدارێكی حوسییەكانی یەمەن خۆی رادەستی بەڕێوەبەرێتیی جەبەل شەرق لە پارێزگاری زماری ناوەڕاستی یەمەن كردووە دوای ئەوەی رووی تفەنگەكەی كردووەتە باوكی و زیاتر لە 10 فیشەكی پێوەناوە، بەڵام بەهۆی بەهەڵەڕاگرتنی لولەی تفەنگەكەیەوە بەر دایكی كەوتووە و كوشتوویەتی.

پۆلیسی ناوچەكە رایگەیاندووە "وەلید ئەحمەد محەمەد خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردووە دوای ئەوەی دایكی خۆی بە دوو فیشەك كوشتووە".

ئەو چەكدارە حوسییەی دایكی خۆی كوشتووە وتوویەتی؛ دوای ئەوەی 13 فیشەكی بە باوكییەوە ناوە و لە كوشتنی شكستیهێناوە، لەو كاتەدا بەهەڵە دوو فیشەك بەر دایكی كەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی ئەلحەس ئاماژەی بەوەكردووە، كوشتنی باوك و دایك لەلایەن چەكدارانی حوسییەكانی یەمەنەوە بەو دواییانە زۆر زیادیكردووە و رۆژانە چەندین سكاڵایان لەسەر تۆمار دەكرێت.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان