گێتی
جۆ بایدن پەیامێکی روون بە مستەفا کازمی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراقدا ئەو تێبینیانەی لەسەر کاغەزێک نووسیونی دەردەکەوێت و دوو پەیامی روونی تێدایە، یەکێک لە پەیامەکان باس لە ئامادەکاریی ئەمەریکا دەکات بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان.
لەکاتی کۆبوونەوەی دوێنێ نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆشکی سپی بایدن ئەو کاغەزە بەرز دەکاتەوە کە تێبینییەکانی تیادا نووسیەوە، لەو تێبینیانەدا دوو پەیامی روون هەیە ئەوانیش، تێبینی یەکەم نووسراوە "ئامادهكارییهكانی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا بۆ وهڵامدانهوهی هێرشهكان" تێبینی دووەمیش دەڵێت "هێرشەکان پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە".
میدیا نێودەڵەتییەکان لێکدانەوەی جیاوازیان بۆ ئەو نووسینی سەر ئەو کاغەزە هەیە پێیان وایە، تێبینی یەکەم مەبەست لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە کە لە عیراق دەکرێنە سەر هێزەکانیان، هەروەها تێبینی دووەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران پەیوەندیی بە هێرشەکانی سەر هێزەکانیان هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە ئەمەریکا، دوێنێش دووشەممە 26ی تەمووزی 2021 مستەفا کازمی و جۆ بادین، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
س.س
س.س