گێتی
نیوەی ئەمەریکییەکان پێیانوایە شەڕی ئەفغانستان هەڵە بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راپرسییەکی نوێ دەریخستووە نزیکەی نیوەی دانیشتوانی ئەمەریکا شەڕی ئەفغانستان بە هەڵە دەزانن کە سوپای وڵاتەکەیان پێی هەستاوە.
بەگوێرەی نوێترین راپرسی کە ناوەندێکی تایبەتمەند ئەنجامیداوە و میدیا ئەمەریکییەکان بڵاویانکردووەتەوە، رێژەی %47ی بەشداران پێیان وایە ئەمەریکا هەڵەیکردووە کە شەڕی لە ئەفغانستان کردووە.
راپرسییەکە لە نێوان کەسانی سەروو تەمەن 18 ساڵ ئەنجامدراوە و پرسیاری ئەوەیان لێکراوە "ئایا ئەمەریکا هەڵە بووە لە دەستوەردان و شەڕکردن لە ئەفغانستان یان نا".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا سوپاکەی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە و بەو هۆیەشەوە بزووتنەوەی تاڵیبان تادێت ناوچەی زیاتر لەو وڵاتە دەگرێتەدەست.
ئەمەریکا لە ساڵی 2001دا شەڕی "ئازادکردنی ئەفغانستان"ی راگەیاند و تا 2014 بەردەوام بوو و ماوەیەک پێش ئێستا و دوای رێککەوتنی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان کشایەوە.
ب.م