گێتی
ئەمەریکا؛ هەرکەس ڤاکسین وەربگرێت 100 دۆلاری پێدەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە وەزارەی خەزێنەی وڵاتەکەی کردووە، بڕی 100دۆلار بدرێتە هەر ئەمەریکییەک کە ڤاکسین وەردەگرێت.
وەزارەی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند "بە مەبەستی زیادکردنی رێژەی کوتان و پاراستنی ژیانی خەڵکی وڵاتەکە، سەرۆک داوای لە ویلایەت و ناوچە و حکومەتە خۆجێییەکان کرد کە 100 دۆلار بدرێت بە هەر ئەمریکییەک کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرێت".
هاوکات بڕیارە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هەندێک رێکاری دیکە رابگەیێنێت، لەوانەش پیشاندانی بەڵگەی بەکارهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ هەموو کارمەندانی حکومەت و بەکارهێنانی دەمامک و سنووردارکردنی گەشتکردن.
ئەم هەنگاوانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دێلتا بە رێژەیەکی بەرچاو لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.
ر. ر