کوردستانی
سەنگەسەر؛ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا دوو گەریلا شەهیدبوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی توركیا بۆردومانی گوندی بڕەدێی سەر بە ناحیەی سەنگەسەریانکرد و بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەریش رایگەیاند، بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکە دوو گەریلا شەهیدبوون.
ئەمڕۆ هەینی 30ی تەمووزی 2021 نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە مەودا میدیای راگەیاند، لەگوندی بڕەدێی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ماتۆڕسكیلێکیان کردووە، كە دوو گەریلای لەسەر بووە و بە پێی زانیارییەکان هەردووکیان شەهیدبوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ناوچەیەکی بەرفراوانیش لە دارودرەخت و پووشوپاوەن سوتاون، بەڵام لە بەر ئەگەری دووبارە بۆردومانکردنەوەی ناوچەکە ناتوانین لە شوێنی رووداوەکە نزیک ببینەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆردومانەکەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆدابووە، بەڵام لە دوێنێوە تا ئێستا تورکیا سێ جار ناوچەکانی ژاراوە، وەرتێ، باڵەکایەتی سەنگەسەری بۆردوومانکردووە.

ر. ر
بیروڕا



