کوردستانی

گەنجێک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

گەنجێکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە خۆپێشاندانەکانی ئیلام دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، گەنجێکی خەڵکی شاری ئەیوان بە ناوی "سەجاد ئیسماعیلی" لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران گیانی لە دەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەجاد ئیسماعیلی لە خۆپێشاندانەکانی شاری ئیلام  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی یەکشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2019 تەرمی سەجاد رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێت ئەو هەواڵە میدایی بکرێتەوە، ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی سەجادیان وتووە کە دەبێ لای خەڵک بڵێن کوڕەکەمان خۆی کوشتووە.

Qaiwan
Qaiwan