گشتی

بەم گەرمای هاوینە لەکاتێکدا پێویستت بە ئاوی زیاترە بەم رێگایانە ئاو بەفیڕۆ مەدە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم گەرمای هاوینە لەکاتێکدا پێویستت بە ئاوی زیاترە بەم رێگایانە ئاو بەفیڕۆ مەدە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەمیشە خەمی ئەوەمانە کە ئاو تەنها بەو ڕێژەیەی کە خۆمان دەمانەوێت بەکاریبهێنین و ئاو بەفیڕۆ نەدەین بەتایبەت کاتێک کە کەشوهەوا گەرمە و پێویستمان بە ئاوی زیاترە و وە بڕی ئاویش بەهۆی نەبارینی بارانەوە کەمدەبێتەوە پێویستە ئاو بەفیڕۆ نەدەین، هەربۆیە تۆ دەتوانیت بەم چەند رێگە زیرەکانە ئاو بەفیڕۆ نەدەیت، ئەوانیش:

- سەیری سەرجەم بەلوعەی ماڵەکەت بکە و دڵنیابە کە لێچوونی نییە.

- لەکاتی خۆشۆردندا دەتوانیت بڕێکی کەم ئاو بەربەیتەوە.

- بۆ هەر پاچە جلێک جلشۆر هەڵمەکە دەتوانیت جلی دوو رۆژد پێکەوە بشۆیت.

- ئاودانی گوڵەکانت با لەکاتی خۆرهەڵاتن یان خۆرئاوابووندا بێت.

- لەکاتی شۆردنی قاپەکانتدا ئاوەکە بگرەوە تا سەرجەم قاپەکان دەشۆیت دواتر بەلوعەکە بەربدەوە.

- هەوڵبدە سەیارەکەت لەکاتی پێویستدا بشۆ یاخود دەتوانیت بە بڕێکی کەم ئاو بیشۆیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە